|
ZNA:هەولێر دوای خوێندنەوەی ئەم بابەتە ڕەنگە زۆرینەمان توێکڵی مۆز فڕێ نەدەین لەبەر ئەو سودە زۆرانەی کە دەتوانین بەدەستی بھێنن لە ڕێی بەکارھێنانی بە چەندین ڕێگاو جۆری جیاواز کە گرنگترینیان بریتین لە :-
-ئەو کەسانەی دەم و چاویان زیپکەی پێوەیە دەتوانن سود لە توێکڵی مۆز وەربگرن لە ڕێی مەساج کردن بە بەشی ناوەوەی بە شێوەیەکی بازنەیی , چونکە توێکڵی مۆز وەکو چارەسەرێک وایە بۆ پێست و نەمانی زیبکە .
-بۆ پاک بونەوەو سپی بونەوەی ددانەکانمان کە لە ڕێی پاکردنەوەی ددانەکان بە توێکڵی مۆز و سڕینەوەی ددانەکان پێی دەتوانین ددانمان جوانتر بکەین بە شێوەیەک گەر بێت و ڕۆژانە بەکاری بھێنین ئەوەپاش ماوەیەک ھەست بە کاریگەریەکەی دەکەین لەسەر ددانمان .
بۆ نەخۆشی سەدەفی سودی لێ دەبینرێ و دەکرێ شوێنی نەخۆشێکە بە توێکڵی مۆز تیمار بکرێت .
توێکڵی مۆز وەکو پاکەروەو بریسکەدارکردنی کەل و پەلی چەرم و مس بەکاردەھێنرێت کە لە ڕێی سڕینەوەی چەرم و مس بە توێکڵی مۆز دەتوانین دەرئەنجامێکی باشمان دەست بکەوێت .
توێکڵی مۆز مادەی پۆتاسیۆم وفسفۆڕی تێدایە و وەکو پەین بەکاردەھێنرێت و بۆ پتەوکردنی خاکی باخچەکانمان دەتوانین سودی لێ ببینین .
ئەم هەواڵە 367جار خوێندراوەتەوە |