English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سودەکانی ئاوی بنێشتی تاڵ
2024-02-18 [08:47 AM]

ZNA:هەولێر


ئاوی بنێشتی تاڵ زۆر سوودمه‌نده‌ بۆ زۆرێك له‌ نه‌خۆشیه‌كان تایبه‌ت نه‌خۆشیه‌كانی گه‌ده‌ و میزه‌ڵدان و گورچیله‌ و شه‌كره‌ و زه‌خت و  ڕێككردنه‌وه‌ی عاده‌ی ئافره‌تان و كه‌سێكیش تووشی حه‌ساسیه‌تی پێست هاتبێت به‌كاری بێنێ‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی لاشه‌ی حه‌ساسیه‌ته‌كه‌ی نامێنێ‌ ... پێویسته‌ تێبینی ئه‌وه‌ بكرێت كه‌ نابێت زۆر له‌و ئاوه‌ بخورێته‌وه‌ و زۆر خواردنه‌وه‌ی ده‌بێته‌ هۆكاری سكچوون له‌ شه‌وو رۆژێكدا له‌ پیاڵه‌یه‌ك زیاتر نه‌خورێته‌وه‌ باشه.... ئه‌مه‌ش به‌ ته‌جره‌به‌ی كوردی سه‌لمێنراوه‌ و شێخانی گه‌وره‌ی بیاره‌ش بۆ عیلاج به‌كاریان هێناوه‌...
ئه‌مڕۆ و به‌ مه‌به‌ستی بینینی شێوازی كوڵاندنی بنێشتی تاڵ و كردنی به‌ بنێشتی كوردی و به‌یداكردنی ئاوی بنێشته‌ تاڵ چوومه‌ خزمه‌ت كاك عومه‌ر مه‌لا حوسه‌ین بۆینی كه‌ له‌ ساڵی (83) وه‌ بنێشت ئه‌كوڵێنێت و له‌ ساڵی (1991) كاری ڕه‌سمی بوه‌ته‌ بنێشت كوڵاندن و ماوه‌یه‌ك له‌ خزمه‌تی مامه‌وه‌ و زۆر سوودم وه‌رگرت له‌ ته‌جره‌به‌كانی و خودا خێری بنووسێت كه‌ هه‌ندێ‌ ئاوی بنێشتی تاڵی پێ‌ به‌خشین بۆ خۆمان و ی‌وۆ فه‌قێكان به‌ جیا و دواتریش بێ‌ بنێشتی نه‌كردین و بنێشتی كوردی تازه‌ی پێ‌ به‌خشین یاخوا ماڵی ئاوابێت و كاری پڕ به‌ره‌كه‌ت بێت خودا نموونه‌ی ئه‌م پیاوانه‌ له‌ شارماندا زۆر بكات ...
داوامه‌ له‌ لاوانی بۆینی ئه‌م سه‌نعه‌ته‌ له‌ ده‌ست نه‌ده‌ن و فێری بن تا له‌ناویانا بمێنێته‌وه‌ ...
قۆناغه‌كانی بنێشت كوڵاندن:
1. كوڵانێكی سه‌ره‌تایی و پاڵاوتن بۆ لابردنی پوش و په‌ڵاش و قوڕ و به‌ردی ناو بنێشته‌ تاڵه‌كه‌.
2. كوڵاندنێكی تایبه‌ت كه‌ پێویسته‌ بنێشته‌كه‌ و ئاوه‌كه‌ یه‌كسان بن یان ئاوه‌كه‌ بڕێك كه‌متر بێت.
3. پێویسته‌ ئه‌و كه‌سه‌ی بنێشته‌كه‌ ئه‌كوڵێنێت چاودێری بكات بۆ ئه‌وه‌ی ئاگر نه‌گرێت و به‌رده‌وامیش به‌ كه‌چكێكی دار كه‌وچكی تێوه‌ردات تا كه‌ف نه‌كات و هه‌ڵچێت.
4. كه‌ خه‌ست بوه‌وه‌ سارد ده‌كریته‌وه‌ و ده‌بێته‌ بنێشتی كوردی.
5. ئه‌و ئاوه‌ی بنێشته‌كه‌ی پێ‌ كوڵێنراوه‌ ته‌واو تامی بنێشتی تاڵ ده‌دات و ته‌واوی پێكهاته‌كاته‌كانی بنێشتی تاڵی تێدا هه‌ست پێ‌ ده‌كه‌یت.
6. بنێشت كوڵێنه‌كان ساڵان ئه‌م ئاوه‌یان ئه‌ڕشت، داوایان لێ‌ ده‌كه‌م نه‌یڕژن و بیده‌ن به‌ نه‌خۆش تا سوودی لێ‌ وه‌ربگرن.
د.عبدالدائم معروف هه‌ورامانی





ئەم هەواڵە 970جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad