ZNA - هەولێر لە یاریێکی تری هەفتەی 22ی خولی ئەڵمانیا، یانەی بوخوم لە یاریگای خۆی ڕووبەڕووی بایرن میونشن بوویەوە.
لە ئەنجامدا یانەی بوخوم توانی یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ شکست بە بایرن بهێنێت.
لە تایمی یەکەمدا بایرنی میوان دەستپێشخەربوو و گۆڵێکی لەڕێگەی یاریزان جەمال موسیالا لە خولەکی 14 تۆمارکرد،
دوای ئەوە بوخومی خاوەن یاریگا و هاندەر دوو گۆڵی لە خولەکەکانی 38 و 44 لەڕێگەی یاریزانان تاکوما ئاسانۆ و کیڤین شوتێربێک تۆمارکرد.
لە تایمی دووەم، هەردوو یانە بەردەوامبوون لە فشارەکانیان، ناوبژیوان ئۆپامیکانۆی یاریزانی بایرنی بەکارتی سوور کردە دەرەوە و لێدانی سزاش بۆ بوخوم گیرا، لە خولەکی 85 یاریزان شتوگێر بەسەرکەوتوویی جێبەجێکرد و گۆڵی سێیەمی تۆمارکرد،
ناوبژیوان 8 خولەک کاتی زیادکراوی بەرزکردەوە و لە خولەکی 94 هاری کەین ئەنجامەکەی بۆ گۆڵێک کەمکردەوە.
بەم سەرکەوتنە، یانەی بوخوم 25 خاڵی کۆکردۆتەوە و لەپلەی یازنزدەم دایە، بایرنیش بە 50 خاڵ لە پلەی دووەمدا مایەوە.
ئەم هەواڵە 481جار خوێندراوەتەوە |