English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرێمەرلیگ.. هۆیلاند سەرکردایەتی مان یونایتدی کرد و سێ خاڵی تری کۆکردەوە
2024-02-18 [07:30 AM]

ZNA - هەولێر


لە یارییەکانی گەڕی 25 و لە دووەم یاری ئەمشەو خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر یونایتد لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی لوتن تاون.

 

لە ئەنجامدا یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سوودی مانچستەر یونایتد کۆتاییهات.

 

هەر لە سەرەتای تایمی یەکەم و لە خولەکی یەکەم یانەی شەیتانە سوورەکان گورزی خۆیان وەشاند و یەکەم گۆڵی لەڕێگەی ڕامۆس هۆیلاند تۆمارکرد، دوای تێپەڕبوونی تەنیا حەوت خولەک هەمان یاریزان گۆڵی دووەمی خۆی و مانچستەر یونایتدی تۆمارکرد،

یانەی لوتن هەوڵی کەمکردنەوەی ئەنجامەکەی دەدا و لە خولەکی 14 گۆڵێکی لەلایەن یاریزان مۆریس تۆمارکرد و ئەو تایمە بەو شێوەیە مایەوە.

 

لە تایمی دووەمدا، هەردوو یانە چەندین یاریزان گۆڕانکاریان پێکرد بۆ تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر، بەڵام سەرکەوتوونەبوون و یارییەکە بەو ئەنجامە کۆتاییهات.

 

بەم سەرکەوتنە، مانچستەر یونایتد 44 خاڵی هەیە و لەپلەی شەشەمدایە، لوتونیش خاوەن تەنیا 20 خاڵە.





ئەم هەواڵە 340جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad