ZNA- هەولێر
چەند وێنەیەکی مانگی دەستکرد دەریدەخەن میسر چەندان دەزگا و ئامێری هێناوەتە سەر سنووری غەززە و دەیەوێت دیوار لەو سنوورە لێبدات.
میدیای میسری ئاماژەیان بەوە کردووە بەرزیی ئەو دیوارەی میسر دەیەوێت لەسەرسنووری غەززە دروستی بکات حەوت مەترە.
باسیان لەوەشکردووە، ئامانج لەدروستکردنی ئەم دیوارە لەلایەن میسرەوە دابینکردنی زۆنێکی پارێزراوە بۆ ئەو ئاوارانەی غەززە، کە ئەگەری هەیە بەهۆی هێرشی زەمینیی ئیسرائیلەوە بۆسەر رەفەح ئاوارەبن.
ئەم هەواڵە 418جار خوێندراوەتەوە |