English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
میلیشیا عێراقییەکان بە فەرمانی ئێران هێرشی سەر هێزی ئەمریکایان ڕاگرتووە
ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران
2024-02-18 [04:33 AM]

ZNA- هەولێر


ئاژانسی رۆیتەرز لە زمان چەندین سەرچاوەی ئیرانی و عێراقییەوە ئاشکرای کردووە، ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران، دوو حەفتە لەمەوبەر لە سەردانێکدا بۆ عێراق لە فرۆکەخانەی بەغدا لەگەڵ فەرماندەی میلیشاکانی عێراق کۆبووەتەوە و داوای لێ کردوون هێرش نەکەنە سەر هێزەکانی ئەمریکا.

بە پێی راپۆرتی ڕۆیتەرز، قائانی بەو میلیشیا شیعانه‌ی راگەیاندووە، ئەگەر دەیانهەوێت لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر فەرماندە باڵاکان و دامەزراوەکانی ئەم هێزانە بەدوور بن و ئەمریکا پاساوی بۆ هێرشی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئێران نەبێت، پێویستە هێرشەکانیان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا ڕابگرن.

لە ماوەی دوو حەفتەی ڕابروودا و پاش سەردانی قائانی بۆ بەغدا، هیچ هێرشێک نەکراوەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق.

بە گوێرەی راپۆرتی رۆیتەرز قائانی لە سەردانی بۆ بەغدا نەیوێراوە لە فڕۆکەخانە دەربچێت و ترساوە بە مەرەدی قاسم سولەیمانی بچێت و لە دەرەوەی فڕۆکەخانە بدرێتە بەر هێرش.

 





ئەم هەواڵە 412جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad