ZNA - هەولێر لە یەکەم یاری ئەمڕۆی هەفتەی 25ی خولی ئیسپانیا، یانەی ڕایوڤاییکانۆ میوانداری ریال مەدریدی پێشەنگ کرد.
لە ئەنجامدا یارییەکە بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەرلایەکیان کۆتاییهات.
لە سەرەتای نیوەی یەکەمدا و لە خولەکی سێ، ریالی میوان دەستپێشخەری کردو لەڕێگەی یاریزان خوسێلو گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد،
دوای ئەوە ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ ڤاییکانۆ هەژمارکرد و لە خولەکی 27دا یاریزان رائول دی تۆماس بەسەرکەوتوویی جێبەجێکرد و گۆڵی بەرامبەری بۆ خاوەن یاریگا تۆمارکردوە.
لەتایمی دووم ریال مەدرید بەردەوامبوو لە ئاستەکەی و هەردوو یانە چەندین گۆڕانکاریان کرد بۆ تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر، بەڵام هیچکامیان سەرکەوتوونەبوون و یارییەکە بەو شێوەیە کۆتاییهات.
بەم ئەنجامە، یانەی ریال مەدرید هەر لە پێشەنگی ڕیزبەندی مایەوە بە کۆکردنەوەی 62 خاڵ، ڤاییکانۆش لە پلەی چواردەمە و 25 خاڵی هەیە.
ئەم هەواڵە 391جار خوێندراوەتەوە |