ZNA- هەولێر
رامین گۆران، سکرتێری ئەنجومەنی کۆمپانیاکانی بیناسازیی ئێران رایگەیاند، چین زیندانییانی خۆی دەگوازێتەوە ئێران بۆ ئەوەی لە کەرتی بیناسازیدا بە نرخێکی زۆر هەرزان بەکاریان بهێنێت و بەم شێوەیەش نرخی خانووەکان دادەبەزێت.
پێشتر حەمید رەزا سارمی، جێگری سەرۆکی شارەوانیی تاران ئاشکرای کردبوو، ئێران و چین، لەسەر بەشداریکردنی چین لە کەرتی بیناسازی لە ئێران بە تایبەت لە شاری تاران ڕێککەوتوون.
بە پێی ئەم رێککەوتنە حکوومەتی ئێران زەوی بۆ پرۆژەکان دابین دەکات و دابینکردنی سەرمایە و هێزی کار و تەکنەلۆژیاش لە ئەستۆی چینییان دەبێت.
ئەم ڕیککەوتنەی ئێران و چین لەسەر دابینکردنی هێزی کاری هەرزان لە کاتێکدایە. لە ئێران خەڵکێکی زۆر بێکارە و رۆژبەڕۆژ کرێ خانوو تێچووی هاتووچۆ و دابینکردنی خواردەمەنی بۆ هاووڵاتیان گرانتر دەبێت.
ئەم هەواڵە 355جار خوێندراوەتەوە |