ZNA - هەولێر ئامارە ئەوروپییەکان ئاماژەیان بەوەکردووە، لە ساڵی رابردوو ئیسپانیا و بەلجیکا لە پێشەنگی لیستی هاوردەکارانی غازی شلی رووسیا لە ئەوروپا بوون، هاوکات یەکێتیی ئەوروپا سەرەڕای سزاکان، هاوردەکردنی غازی رووسی بە ڕێژەی 3% زیادکردووە.
لە ساڵی 2023 ئیسپانیا زیاتر لە 40%ـی کۆی غازی رووسیای کڕیوە کە هاوردە کراوە بۆ ئەوروپا، کە بە بڕی 5.24 ملیار مەتر سێجا بووە، کە بەراورد بە ساڵی 2022 بە ڕێژەی 5% زیادی کردووە.
سەبارەت بە بەلجیکا، ساڵی ڕابردوو 30%ی غازی رووسی هاوردە کردووە، بە ڕێژەی 1.7 هێندە، بۆ 3.82 ملیار مەتر سێجا.
سێیەم وڵاتی هاوردەکاری غازی رووسیا هۆڵەندا بوو، هەرچەندە هاوردەکردنی غازی رووسیا کەمیکردووە و گەیشتووەتە 2.1 ملیار مەتر سێجای ساڵانە.
یۆنان بووە پێشەنگی گەشەی کڕینی غازی سروشتی شل لە رووسیا، چونکە هاوردەکردنی 4.1 هێندە بووە و گەیشتووەتە 750 ملیۆن مەتر سێجا، بەمەش دەبێتە چوارەم گەورەترین هاوردەکاری ئەوروپا.
سەبارەت بە پورتوگال، کڕینی غازی رووسی 1.4 هێندەی زیاد کردووە و گەیشتوەتە 390 ملیار مەتر سێجا و لەم لیستەدا پلەی پێنجەمی بەدەستهێنا.
کڕیارانی دیکەی LNG لە رووسیا لە ساڵی 2023 بریتی بوون لە فینلاند، ئیتاڵیا، سوید، ئیستۆنیا و لیتوانیا، کە هەموویان 380 ملیۆن مەتر سێجایان کڕیوە.
ئەم هەواڵە 322جار خوێندراوەتەوە |