ZNA - هەولێر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا رایگەیاند، "جۆو بایدن لەمێژووی وڵاتەکەدا نزمترین ئاستی زیرەکی هەیە".
ترەمپ لە گردبوونەوەیەکدا بۆ لایەنگرانی لە میشیگان گوتی: "سەرۆکەکەمان پیاوێکە کە ئاستی زیرەکی زۆر نزمە، منیش ئامادەم گرەو لەسەر ئەوە بکەم کە جۆو بایدن نزمترین ئاستی زیرەکی لە هەموو سەرۆکەکانی ئەمەریکا هەیە، ئاماژەی بەوەشکردووە، "هێندە ناشایستەیە بۆ پۆستەکەی کە تەنانەت ناتوانێت ستەیجێک بدۆزێتەوە بۆ پێشکەشکردنی وتارێک بەبێ ئەوەی هاوکاری بکەن".
ڕۆنی جاکسن، ئەندامی کۆنگرێس، پزیشکی پێشووی کۆشکی سپی رایگەیاند، بایدن بەدەست کێشەی مەعریفیەوە دەناڵێنێت کە مەترسییەکی گەورە لەسەر وڵات دروست دەکات.
ئەم هەواڵە 427جار خوێندراوەتەوە |