English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارتی: دامەزراندنی یەكێتیی قوتابیان وەرچەرخانێكی گرنگ بوو لە كاروانی خەباتی ئازادیخوازی گەلەكەمان
2024-02-18 [07:58 AM]

ZNA-هەولێر


 

مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی(71)ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی قوتابیانی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی راگەیاند و ئەمەش دەقی پەیامەكەیە ...
بەڕێزان/ سكرتێر و ئەندامانی مەكتەبی سكرتاریەت و هەڤاڵانی لیژنەكانی ڕاپەڕاندنی یەكێتیی قوتابیانی كوردستان..
ئەمڕۆ یادی دامەزراندنی ڕێكخراوێكی كۆڵنەدەر و تێكۆشەر دەكەینەوە، یەكێتیی قوتابیانی كوردستان، ئەو ڕێكخراوە پیشەیی و، پێشەنگەی مایەی شانازیی توێژی قوتابیان و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلەكەمانە.
 یەكێتیی قوتابیانی كوردستان، لەسەر بنەمای كوردایەتی و ڕێبازی پیرۆزی (بارزانیی نەمر) بناغەی خۆی داڕشت و بەدرێژایی ئەو كاروانە سەركەشەی توانیویەتی بە پێی پلان و بەرنامەیەكی ڕێكوپێك لە هەموو قۆناغەكاندا ڕۆڵی شیاو و گرنگی خۆی ببینێ.
 یەكێتیی قوتابیان، لە ڕێی پەیام و كاروچالاكییەكانییەوە ڕۆژ بە ڕۆژ هەوڵی داوە ئامانجەكانی بەدی بێنێت و دەستكەوتی زیاتر بۆ ئەو توێژە گرنگەی كۆمەڵگەكەمان دەستەبەر بكات و هەر لەو پێناوەشدا بێوچان دەیەها سەركردە و كادیری لێوەشاوە و دڵسۆزی پێگەیاندووە.
 دامەزراندنی یەكێتیی قوتابیان لە(18شوباتی1953) وەرچەرخانێكی گرنگ بوو لە كاروانی خەباتی ئازادیخوازی گەلەكەمان و  بزووتنەوەی توێژی قوتابیان, لەبەرئەوەی بوو بە یەكەمین سەكۆی ڕێكخراوەیی و بەدیهێنەری خواست و ویست و مافە پیشەییەكانی قوتابیان. 
بایەخی توێژی قوتابیان هەمیشە لە بوارەكانی پەرەپێدان و ئاوەدانكردنەوەدا بەرچاو و گرنگ بووە، چونكە ئەوانن هەڵگری چرای زانست و فێربوون و ڕۆشنبیری و پێشكەوتن لە وڵاتەكەماندا، هەروەها جێی متمانەن بۆ پتەوكردن و قووڵكردنەوەی هۆشیاریی نەتەوەیی و نیشتیمانپەروەری لە نێوان ئەو توێژە خوێنگەرمەدا.
 لەو هەلومەرجەی ئەمڕۆشماندا خوازیارین هەمان رۆڵی شیاوی خۆتان ببینن وەك ئەركی توێژێكی بونیادنەری وڵات و شانبەشنی چین و توێژەكانی دیكە بۆ بەرەوپشێبردنی كۆمەڵگەكەمان لەسەر بنەمایەكی ڕاست و دروستی هاوچەرخانە و داكۆكیكردن لە دەستكەوتەكانمان  و قەوارە سیاسییەكەمان. 
لە بیرەوەری(18ی شوبات) ساڵیادی دامەزراندی یەكێتیی قوتابیانی كوردستان و ڕۆژی قوتابیانی كوردستان دا، وێڕای پیرۆزباییمان لە ئێوە و كادیر و ئەندامانی ڕێكخراوەكەتان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم قوتابیانی خۆشەویستی كوردستان دەكەین. جارێكی دیكە پشتیوانی خۆمان بۆ یەكێتیی قوتابیان دووپات دەكەینەوە و، هیوادارین وەك هەمیشە و بەردەوام لە ئاست ئەو ئەركە پیرۆزەتان بن و مایەی متمانەی توێژی قوتابیان و پێشەنگی بزووتنەوەی ڕێكخراوەیی قوتابیان بن بۆ بەرجەستەكردن و بەدیهێنانی مافەكانیان و خزمەتگەیاندن بە ڕەوتی زانست و كایە ڕۆشنبیرییەكان.
سڵاو لە گیانی پاكی ئەو شەهیدە نەمرانەی لە ڕێگای سەروەری و سەرفرازی یەكێتییەكەتان و مافە ڕەواكانی گەلەكەمان قوربانیاندا و گیانیان بەخشی.  
سڵاو لە(71) ساڵ خەباتی نەپساوە و بەردەوامی یەكێتیی قوتابیانی كوردستان.
مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
17 ی شوباتی 2024





ئەم هەواڵە 496جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad