English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرێمەرلیگ.. لە یاری لوتکەدا چێڵسی دوو خاڵی گرنگی لە سیتی وەرگرت
2024-02-17 [08:36 AM]

ZNA - هەولێر


لە یاری ئاگرینی گەڕی 25ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحاد ڕووبەڕووی چێڵسی بوویەوە.

 

لە ئەنجامدا یارییەکە بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەردوو یانە کۆتاییهات.

 

لە نیوەی یەکەمی یارییەکە هەردوو یانە هەوڵەکانیان چڕکردەوە بۆ تۆمارکردنی گۆڵێک، تا لە خولەکی 42 ڕەحیم ستێرلینگ گۆڵی پێشکەوتنی بۆ یانەی شین پۆشەکانی لەندەن تۆمارکرد.

 

لە نیوەی دووەم، سیتیزن باشتر دەرکەوت و کونترۆڵی یاریگای کرد، ئەوەبوو لە خولەکی 83 گۆڵی بەرامبەر لەلایەن یاریزان ڕودری هێرناندێز تۆمارکرد و یارییەکەش بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

بەم ئەنجامە، یانەی مانچستەر سیتی بە کۆکردنەوەی 53 خاڵ لە پلەی سێیەمدایە و یاریێکی دواخراویش ماوە، چێڵسیش بەکۆکردنەوەی 35 خاڵ لە پلەی دەیەم دەبیندرێت.





ئەم هەواڵە 394جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad