ZNA - هەولێر لە یاریێکی تری هەفتەی 25ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی بێرنلی لەیاریگای خۆی میوانداری ئارسناڵی کرد.
لە ئەنجامدا یانەی ئارسناڵ توانی گۆڵبارانی بێرنلی بکات و بە پێنج گۆڵی بێبەرامبەر شکست بە خاوەن یاریگا بهێنێت.
لە تایمی یەکەم و لە خولەکی 4دا یانەی ئارسناڵ گۆڵی یەکەمی لەڕێگەی یاریزان ئۆدیگارد تۆمارکرد، دوای ئەوە ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ گەنەرز هەژمارکرد و بۆکایۆ ساکا گۆڵی دووەمی تۆمارکرد و ئەو تایمە بەو دوو گۆڵە کۆتاییهات.
لە تایمی دووەمدا، تۆپ هاوێژەکانی لەندەن سێ گۆڵی تریان لە خولەکی 47، 66 و 68 لە لایەن یاریزانان ساکا، ترۆسارد و کای هاڤێرتز تۆمارکرد،
هەرچەندە هەوڵەکان بەردەوامبوون بۆ تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر، بەڵام یارییەکە بەو شێوەیە کۆتاییهات.
بەم سەرکەوتنە، ئارسناڵ بەکۆکردنەوەی 55 خاڵ بەشێوەیەکی کاتی چووە پلەی دووەمی ڕیزبەندی، بێرنلیش تەنیا 13 خاڵی هەیە.
ئەم هەواڵە 400جار خوێندراوەتەوە |