ZNA - هه‌ولێر
پاشينوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2024/2/17 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ميونشن له‌گه‌ڵ ستێفان سێجوورنێ، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ڕه‌نسا كۆبووه‌وه و دۆخى عێراق و ناوچه‌كه‌يان تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا كۆك بوون كه ئه‌گه‌رى فراوانبوونى ئاڵۆزييه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، مه‌ترسييه بۆ سه‌ر ئارامى و سه‌قامگيرى و هاوڕا بوون له‌وه‌ى هه‌موو هه‌وڵێك بۆ كۆنترۆڵكردنى دۆخه‌كه بدرێت و بارى مرۆيى له غه‌ززه و گه‌ياندنى يارمه‌تى بۆ لێقه‌وماوان، له‌به‌رچاو بگيرێت.
نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ دۆستايه‌تى و په‌يوه‌نديى دێرينى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه.
له‌مباره‌يه‌وه به‌تايبه‌تى ستايشى بۆ ڕۆڵى سه‌رۆك ماكرۆن ده‌ربڕى. لاى خۆيه‌وه سێجوورنێ دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى له پشتگيريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئەم هەواڵە 535جار خوێندراوەتەوە |