ZNA - هەولێر لە یارییەکانی هەفتەی 25ی خولی لالیگا، یانەی ئەتلەتیکۆ لە یاریگای خۆی میوانداری لە لاس پاڵماس کرد.
یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید توانی گۆڵبارانی میوانەکەی بکات و یارییەکە بە پێنج گۆڵی بێوەڵام لێی بردەوە.
لە تایمی یەکەم، ئەتلەتیکۆ باشتر بینرا و دوو گۆڵی لە خولەکەکانی 15 و 20 لە رێگەی مارکۆس یۆرێنتیەوە تۆمارکرد.
لە تایمی دووەم، ئەتلەتیکۆ باشتر دەرکەوت و بەتەواوی کۆنتڕۆڵی یاریەکەی کرد، توانی سێ گۆڵی تر لەلایەن ئەنخێل کۆریا دوو گۆڵ و میمفیس دیپای لە خولەکەکانی 47، 62 و 87 تۆمارکرد و یارییەکەش بەو شێوەیە کۆتاییهات.
بەم سەرکەوتنە، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بە کۆکردنەوەی 51 خاڵ و بە شێوەیەکی کاتی لە پلەی سێیەم دێت، لاس پاڵماسیش 35 خاڵی هەیە و لەپلەی هەشتەمە.
ئەم هەواڵە 463جار خوێندراوەتەوە |