ZNA - هەولێر لە یارییەکی هەفتەی 25ی خولی ئینگلتەرا، یانەی لیڤەرپوول لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی برێنتفۆرد.
لە ئەنجامدا یانەی لیڤەرپوول توانی بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکە بباتەوە.
لە تایمی یەکەم لیڤەرپوول باشتر بینرا و
توانی لەڕێگەی یاریزان نونێزەوە لە خولەکی 35 تۆمارکرد، دوای ئەوە چەندین هەوڵیان دا و بەڵام ئەو تایمە بەو شێوەیە کۆتاییهات.
تایمی دووەم لیڤەرپوول کۆنتڕۆڵی یاریەکەی کرد و توانیان سێ گۆڵی تر لەلایەن ئەلیستەر، محەمەد سەڵاح و گاپکۆ لە خولەکەکانی 55، 68 و 86 تۆماریانکرد،
تاکە گۆڵی برێنتفۆردیش یاریزان ئیڤان تۆنی لە خولەکی 75 دا تۆمارکرد.
بەم سەرکەوتنە یانەی لیڤەرپوول بە کۆکردنەوەی 57 خاڵ لە پێشەنگی پرێمەرلیگە، برێنفۆردیش لە پلەی چواردەمە بە کۆکردنەوەی 25 خاڵ.
ئەم هەواڵە 361جار خوێندراوەتەوە |