ZNA - هه‌ولێر
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه سكاڵای هاووڵاتییان له‌باره‌ی پچڕانی هێڵی په‌یوه‌ندیی كۆڕه‌ك تیلیكۆم له‌گه‌ڵ تۆڕه‌كانی دیكه ده‌كه‌نه نووسراوێكی فه‌رمی و ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقی ده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن رایگه‌یاند: نووسراوێكی فەرمی ئاراستەی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراقی فیدڕاڵ دەكه‌ین سەبارەت بە سكاڵای هاووڵاتییان دەربارەی ئەو زیانەی پێیان گەیشتووە لە بڕیاری پچڕاندنی هێلی پەیوەندی لەنێوان كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم و كۆمپانیاكانی (زەین عێراق - ئاسیاسێڵ) كە لەسەر ئاستی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی وەستێنراوە.
راشیگه‌یاند: وه‌ك وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئەم بڕیارەی دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندنی عیراق بە نادادپەروەرانە لە قەڵەم دەده‌ین و داوادەكه‌ین كەوا پەیوەندییەكان بگەڕێندرێنەوە باری ئاسایی خۆیان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه ده‌بێت لە چوارچێوەی گفتوگۆ و بەپێی یاسا و بڕیاری كۆتایی دادگاكان بێت لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان و عێراق كە ژمارەی هاوبەشەكان بە ملیۆنان بەشدرابوو دەخەمڵێندرێت .
ئەم هەواڵە 358جار خوێندراوەتەوە |