ZNA-هەولێر
به‌يانيى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2024/2/17 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن له ئه‌ڵمانيا، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ده‌يڤد كاميرۆن وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ريتانيا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى دوايين پێشهات و ئاڵنگارييه ئه‌منييه‌كان له عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كانيان، هه‌ڵبژاردن و دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، گفتوگۆيان كرد.
هه‌ردوولا ديد و تێڕوانينى خۆيان له‌سه‌ر پێشهاته ئه‌منييه‌كان و به‌ئامانجگرتنى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له عێراق و كاردانه‌وه‌يان، شه‌ڕ له غه‌ززه و دۆخى شڵه‌ژاوى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست خسته‌ڕوو. له‌مباره‌يه‌وه جه‌ختيان كرده‌وه كه ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زياترى ئاڵۆزييه‌كان، مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌ى جددى له‌سه‌ر سه‌قامگيريى ناوچه‌كه دروست ده‌كات.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هاريكاريى هاوبه‌شى به‌ريتانيا و هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى ئه‌منى و سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، مه‌ترسييه‌كانى داعش له‌سه‌ر عێراق و سووريا و پرسى كۆچى ناياسايى، باس كران.
به‌ڕێز وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ريتانيا پابه‌نديى وڵاته‌كه‌ى به به‌رده‌واميى هاوكارى و پشتگيرى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان دووپات كرده‌وه. لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ستايشى پشتگيرى و هه‌ڵوێستى به‌ريتانياى به‌رامبه‌ر به عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد.
ئەم هەواڵە 451جار خوێندراوەتەوە |