ZNA - هەولێر وەزارەتی بەرگری رووسیا خستنەخوارەوەی 33 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانی ڕاگەیاند، کە لە شەودا هێرشیان کردە سەر چەند ناوچەیەکی رووسیا.
وەزارەتی بەرگری رووسیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، کیێڤ بە 33 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر خاکی رووسیا بەڵام هێرشەکان پووچەڵکرایەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، "چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ئۆبلاستی بێلگۆرۆد، چواری دیکە لە ئۆبلاستی ڤۆرۆنیژ، یەک لە ئۆبلاستی کورسک، 18 لە ئۆبلاستی برایانسک، شەش درۆنی دیکە لە ئۆبلاستی کالوگا خراونەتە خوارەوە".
جێگای سەرنجە کە هێزەکانی ئۆکرانیا رۆژانە دامەزراوە مەدەنییەکانی باشووری رۆژئاوای رووسیا لە پارێزگاکانی بێلگۆرۆد، برایانسک، کورسک، ڤۆرۆنج، ڕۆستۆڤ و کریمیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک و تۆپخانە دەکەنە ئامانج.
ئەم هەواڵە 310جار خوێندراوەتەوە |