ZNA- هەولێر
دوو ئافرەتی کوردی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان کە بە هۆی چالاکیی سیاسی دەستبەسەر کراون مەترسیی سزای لەسێدارەدانیان لەسەرە.
ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ رایانگەیاند "پەخشان عەزیزی" و "وریشە مرادی" کە حەوت مانگ لەمەوبەر لە تاران و سنە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بەندیخانەی ئێڤینی تاران، بە "بەغی" تۆمەتبار کراون و مانای ئەوەیە چالاکیی چەکدارییان لە دژی حکومەت کردووە و سزاکەشی لە سێدارەدان یا زیندانی تاهەتایییە.
ئەم دوو ئافرەتە کوردە کە ماوەیەک وەک یاریدەدەری کۆمەڵایەتی و پەیامنێر لە رۆژئاوای کوردستان چالاکییان کردووە، پاش تۆمەتبار کرانیان بە بەغی لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە، دۆسیەکەیان ڕەوانەی دادگای شۆڕشی تاران کراوە.
ئەم هەواڵە 415جار خوێندراوەتەوە |