ZNA- هەولێر
سەرچاوەی هەواڵی ئێران بڵاویان کردەوە ئەمشەو ١٥ی شوبات، کارگەیەکی بەرهەمهێنانی مەوادی کیمیایی لە جادەی چیتگەر-شەهریاری تاران ئاگری گرتووە و خەڵکی ناوچەکەش گوێیان لە دەنگی چەند تەقینەوەیەک بووە.
بەڕێوەبەری گشتیی ئاگرکوژێنەوەی شارۆچکەی قودس بە ئاژانسی هەواڵی فارسی ڕاگەیاندووە کارگەی کۆمپانیای سالارشیمی کە کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەتە ئاگری گرتووە و کۆگاکانی سووتەمەنیی ئەو کارگەیە تەقیونەتەوە.
هۆکاری ئەم ئاگرکەوتەنەوە ڕوون نەبووەتەوە و هێزەکانی ئاگرکوژێنەوە بە هۆی زۆر بوونی ئاگرەکەوە هێشتا نەیانتوانیوە بیکووژێننەوە.
ئەم هەواڵە 373جار خوێندراوەتەوە |