ZNA - هەولێر ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/15 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، دوای بەشداریکردنی لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە شاری دوبەی گەڕایەوە هەولێر.
سەرۆکی حکومەت لە کاتی گەڕانەوەی لە دوبەی، لەلایەن عومەر بن سوڵتان عولەما وەزیری دەوڵەتی ئیماراتی بۆ کاروباری ژیری دەستکرد، لە فڕۆکەخانە بەڕێکرا .
سەرۆکی حکومەت ، لە پەراوێزی بەشداریکردنی لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی، لەگەڵ هەر یەک لە سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم، جێگری سەرۆک و سەرۆک وەزیران و حاکمی دوبەی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای دیکەی ئیمارات و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و چەندین بەرپرسی باڵای دیکە کۆبووەوە.
سەرۆکی حکومەت هەروەها لە لوتکەکەدا ، گوتارێکی لە بارەی گرنگیی ڕێزگرتن و دابینکردنی مافەکانی گەلی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان بە گشتی پێشکەش کرد.
ئەم هەواڵە 445جار خوێندراوەتەوە |