ZNA - هه‌ولێر
پارێزگاری سلێمانی به‌هۆی شه‌پۆڵی بارانبارین و ئه‌گه‌ری دروستبوونی لافاو، داوای له هاووڵاتییان كرد بۆ كاری زۆر پێویست نه‌بێت نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه.
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند: هاووڵاتییان لە ئەمشەودا؛ بۆ ئەوەی دووچاری هیچ ڕووداوێکی نەخوازراو نەبنەوە و گرفت بۆ هاتوچۆ و بۆ تیمە فریاگوزارییەکان دروست نەکەن؛ بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت شەقامە سەرەکییەکانی دەرەوە و ناوەوەی شار بەکارمەهێنن.
راشیگه‌یاند: هەموو تیمەکان ئەرکی پێویستی خۆیان جێبەجێ دەکەن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هاوکار و پشتیوانیان بن.
كه‌شناسی پێشبینی كردووه ئه‌مشه‌و له سه‌نته‌ری پارێزگه‌ی سلێمانی و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری، رێژه‌یه‌كی زۆر باران ببارێت و به‌هۆیه‌وه مه‌ترسی دروستبوونی كۆبوونه‌وه‌ی ئاو و لافاو ده‌كرێت.
ئەم هەواڵە 466جار خوێندراوەتەوە |