English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دیندار زێباری: ئازادی رۆژنامەنووسی 70% پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینیووە
2024-02-15 [05:54 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا، بەپێی راپۆرتی بەراوردکاریی پلانی هەرێمی ئاستی ئازادی رۆژنامەنووسی لە هەرێمی کوردستان بە رێژەی 70% پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینیووە.

دیندار زێباری، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەڵێت: لە چەند رۆژی رابردوودا کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر لە راگەیەندراوێکدا سەبارەت بە رەوشی ئازادی رادەربڕین، رایگەیاند کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا خۆشحاڵە بە بەرەو پێشچوونی ئاستی ئازادیی کاری رۆژنامەنووسی لە هەرێم.

زێباری ئاماژەی بەوەدا، سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، رێکخراوی پەیامنێر بۆ ماف و گەشەپێدان و چەند رێکخراوی دیکەش رایانگەیاندووە کە ئاستی ئازادی رادەربڕین و ڕۆژنامەنووسان لە هەرێمی کوردستان بەراورد بە ساڵانی رابردوو پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.

رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان، گوتی: پێشوازی لەم هەڵوێست و راگەیەندراوانە دەکەین و بەرزیان دەنرخێنین، کابینەی حکومەتی هەرێم بە گرنگییەوە لە پرسی ئازادی کاری رۆژنامەنووسی و رادەربڕین دەڕوانێت وەک یەکێک لە مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤ و کار دەکات بۆ ئەوەی پەرەی زیاتر بەم بوارە بدرێ.

گوتیشی: بەپێی راپۆرتی بەراوردکاری پلانی هەرێمی ئاستی ئازادی رۆژنامەنووسی بە رێژەی 70% پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینیووە.

 

K24





ئەم هەواڵە 463جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad