English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەسەر دۆسیەی‌ كوشتنی‌ کەسێک سێ‌ تۆمەتباریان دەستگیركرد
2024-02-15 [05:29 AM]

ZNA-هەولێر


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ەایگەیاند، کە لەسەر دۆسیەی‌ كوشتنی‌ کەسێک ، مەفرەزەكانی‌ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سێ‌ تۆمەتباریان دەستگیركرد.

بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: دوای‌ ئەوەی‌ لەڕۆژی‌ (2023/4/2) سەعات 11ی شەو گەنجێك لەقەزای‌ سەیدسادق كوژرا، لێكۆڵینەوەكانی‌ پۆلیسی سلێمانی بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی‌ تۆمەتباران دەستیپێكرد كە تۆمەتباران بۆ شوێنی نادیار هەڵاتبوون .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی گووتی: دادوەری‌ لێكۆڵینەوە بەپێی‌ ماددەی‌ 406 لەیاسای‌ سزادان بڕیاری‌ دەستگیركردنی‌ بۆ تۆمەتباران دەركرد، لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكانی‌ پۆلیس بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی‌ تۆمەتباران بەردەوام بوو، سەرەنجام‌ دوای‌ لێكۆڵینەوەیەكی ورد و گەڕانی بەردەوام توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن .

هەروەها بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە لەئێستادا هەر سێ تۆمەتبار دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوەو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لە ڕوداوەكە بەردەوامە، هەروەها بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دڵنیایی بەهاوڵاتیان دەدات ، هەركەسێك تاوان ئەنجام بدات دەستگیردەكرێت و ڕووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە .


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 343جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad