English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانتارێکی پارتی: ئەم مانگە ڕێكارەكانی ناردنی 618 ملیارەكە ئاسانترە
2024-02-15 [05:29 AM]

ZNA-هەولێر


ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیا د، کە حكومەتی هەرێم مانگی ڕابردوو لیستی فەرمانبەران و هەموو وردەكارییەكانی داوەتە دارایی فیدراڵی، بۆیە ئەم مانگە ڕێكارەكانی ناردنی 618 ملیارەكە ئاسانترە.

شێروان دووبەردانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: حكومەتی هەرێمی كوردستان، مانگی ڕابردوو لیستی فەرمانبەران و هەموو وردەكارییەكانی داوەتە دارایی فیدراڵی، بۆیە ئەو مانگە ڕێكارەكانی ناردنی 618 ملیارەكە ئاسانترە.

ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گووتی: لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق لە پەیوەندیدان، بۆ ئەوەی 618 ملیار دینارەكە لەگەڵ دەستپێكردنی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەرانی عێراق بنێررێت.

هەروەها شێروان دووبەردانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ئەو 618 ملیار دینارەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری لێ داوە، قەرز نییە و بەشی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانە.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 328جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad