ZNA:هەولێر رەنگە مرۆڤ لە كاتی ماندووبوون یان وەرزشكردن و بەجێگەیاندنی ئەركێكی جەستەیی، لێدانی دڵی خێرا بێت و هەست بە لێدانی دڵی بكات، ئەوە شتێكی ئاساییە، بەڵام بەهۆی گرنگیی تەندروستی دڵ و لوولەكانی خوێن، پێویستە مرۆڤ وریای دەركەوتنی هەر نیشانەیەكی نائاسایی بێت، كە رەنگە ئاماژەیەكی نەرێنی بێت بۆ سەر تەندروستی دڵ.
دەكرێ دروستبوونی ئازار لە سنگ یان هەناسەتەنگی دوو نیشانەی تووشبوون بن بە نەخۆشییەكانی دڵ، بەڵام هەندێك كەس بەر لە دەستنیشانكردنی تووشبوونیان هیچ جۆرە نیشانەیەكیان نییە، یان هەست بە نیشانەی تر دەكەن، لەوانە گوێبیستبوونی دەنگی لێدانی دڵ لەو كاتەی هەست بە خەواڵویی دەكەن و سەر دەخەنە سەر سەرین.
د. مایكل میلەر، مامۆستای پزیشكی دڵ و لوولەكانی خوێن لە كۆلێجی پزیشكی لە زانكۆی مێریلاند دەڵێت، دەكرێ هەندێك لە نەخۆشانی دڵ لەوانەی كێشەیان لە دەمەوانەكانی دڵیان هەیە، لە كاتی دەیانەوێ بخەون گوێیان لە دەنگی لێدانی دڵیان ببێت.
بكات.
ئەم هەواڵە 409جار خوێندراوەتەوە |