ZNA:هەولێر 1. سیستمی بەرگری جەستە بەهێزدەكات، دژە هەوكردنە، بەتایبەتی هەوكردنی قورگ كەمدەكاتەوە و دژی سەرمابونە.
2. دژە ئۆكسانە، جەستە دژی نەخۆشییەكانی دڵ و شێرپەنجە دەپارێزێت، پەستانی خوێن و كۆلیسترۆڵ نزمدەكاتەوە.
3. سیستمی هەرس چالاك دەكات و چارەسەرە بۆ قەبزی.
4. سەرچاوەی وزەیە، جەستە چالاك دەكات و تەواوی رۆژ وزەت پێدەبەخشێت.
5. ئاسودەیی و پشو بە جەستە دەدات، یارمەتیت دەدات شەوان باشتر خەوت لێبكەوێت.
6. یارمەتیدەرە بۆ كەمبونەوەی زیپكە و هەوكردنی پێست.
شێوازی ئامادەكردنی:
2-3 دەنك سیری وردكراو بكەرە ناو 2-3 كەوچك هەنگوین، بیكەرە ناو شوشەیەك و سەری دابخە، بۆ ماوەی 24 كاتژمێر بیكەرە ناو سەلاجەوە.
شێوازی بەكارهێنانی:
بەیانیان یەك كەوچك لەو تێكەڵەیە بخۆ، ئەگەریش نەتتوانی بیخۆیت، دەتوانیت تێكەڵی پەرداخێك ئاوی بكەیت.
تێبینی گرنگ:
پێویستە پێش بەكارهێنانی ئەم تێكەڵەیە راوێژ بە پزیشك بكەیت، بەتایبەتی ئەگەر دەرمانی پزیشكیت هەیە و نەخۆشییت.
ئەم هەواڵە 382جار خوێندراوەتەوە |