ZNA- هەولێر
لە شارەکانی کرماشان و مەهاباد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی بارانی بەخوڕ ئاو چووەتە نێو ماڵی خەڵکەوە.
ئەمڕۆ لە زۆربەی شار و قەزاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتی لە شاری مەهاباد و کرماشان بارانێکی زۆر باریوە.
بەگوێرەی ئەو وێنانەی کە بڵاوکراونەتەوە، ئاو چووەتە ناو ماڵی بەشێک لە هاووڵاتییان و ئاوێکی زۆر لەسەر شەقامەکانی شارەکە کۆبووەتەوە و ئاستەنگ بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێلان دروست بووە.
کەشناسیی ئێرانیش پێشبینی دەکات ئەم شەپۆلە بارانە بۆ چەند ڕۆژی دیکە بەردەوام دەبێت.
ئەم هەواڵە 445جار خوێندراوەتەوە |