ZNA- هەولێر
دەزگای ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق ژمارەی ئەو پەنابەرە عێراقیانەی لە "کەمپی هولێ"ـەوە گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان ئاشکرا دەکات.
قاسم ئەلعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ڕایگەیاند، هەزار و 924 خێزانی عێراقی لە کەمپەکەوە گەڕێنراونەتەوە. لەن ژمارەیەش هەزار و 200 خێزان گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و موڵکی پێشوویان لە شار و پارێزگا جیاوازەکانی عێراق.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ڕابردوودا 150 خێزان گەڕێندرانەوە وڵاتەکانیان و هەتا ئێستا پرۆسەی گەڕاندنەوەی 13 کاروانی ئاوارەی عێراقی تەواو بووە.
کەمپی "هۆلێ" دەکەوێتە پارێزگای حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان و زۆربەی دانیشتوانەکەی پەنابەری عێراقی و کۆچبەری سووری و خێزانی بیانی داعشن کە زیاتر لە 90%یان ژن و منداڵن.
ئەم هەواڵە 337جار خوێندراوەتەوە |