English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چامپیۆنزلیگ.. لازیۆ برینەکانی بایرن میونشنی قۆڵترکرد
2024-02-15 [08:28 AM]

ZNA - هەولێر


لە یارییێکی تری چوونی قۆناغی 16 خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی لازیۆی ئیتاڵی میوانداری بایرن میونشنی کرد.

 

یانەی لازیۆ لەنێو یاریگا و هاندەرانی بە گۆڵێکی بێوەڵام شکستی بە یانە ئەڵمانیەکە هێنا.

 

لەتایمی یەکەم ئاستی هەردوولا لەیەکەوە نزیک بوو و چەندین هەوڵیاندا بۆ تۆمارکردنی گۆڵێک، بەڵام ئەو تایمە بەبێ گۆڵ مایەوە.

 

لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 67 ناوبژیوانی یارییەکە یاریزان ئۆپامیکانۆی یاریزانی بایرن میونشن بە کارتی سور کردە دەرەوە لێدانی سزاش بۆ لازیۆ گیرا، یاریزان ئیمۆبیلی بە سەرکەوتووی لێدانەکەی جێبەجێی کرد و یانەکەی کردە خاوەن گۆڵێک،

دوای ئەو گۆڵە هیچکامیان سەرکەوتوونەبوون لە هەژاندنی تۆڕی گۆڵی یەکتر و یارییەکە بەو شێوەیە کۆتاییهات.





ئەم هەواڵە 412جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad