ZNA- هەولێر
رۆژنامەی "ئعتیماد"ی چاپی تاران لە ژمارەی ڕۆژی چوارشەمەدا سەبارەت بە گەندڵی لە زانکۆکاری ئێران، نووسیویەتی: " تەنیا بە ٦٠ ملیۆن دەبی بە پزیشک.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، فرۆشیارێکی بەڵگەنامەی خوێندن بە پەیامنێری ئەم رۆژنامەیەی گوتووە: تێچووی بوون به پزیشکی دادن یەک ملیار و ٢٠٠ملیۆن تومەنە و بۆ وەرگرتنەوەی بەڵگەنامەکە ٥٠ ڕۆژ کات پێویستە و بەڵگەنامەکان لە نێو زانکۆی پێوەندیداردا بە ئەرشیڤ دەکرێن و دەکرێت لە رێگەی ئینترنێتیشەوە لە وەزارەتی خوێندنی باڵا وەربگیرێتەوە.
بە گوتەی ئەم سەرچاوەیە، تێچوویی ئەم بەڵگەنامەیە لە دوو نۆبەدا، بەشێک لەسەرەتای کار و بەشەکەی دیکە لە کۆتاییدا وەردەگیرێت.
ئەم سەرچاوەیە بە رۆژنامەی ئیعتمادی گوتووە، ئەگەر خاوەن بەڵگەنامەکە خۆی باس نەکات، لە هێچشوێنێک ساختە بوونی ناسەلمێندرێت.
ئەم هەواڵە 481جار خوێندراوەتەوە |