ZNA:هەولێر "گوێز بەوە ناسراوە کە وزەیەکی زۆر و چەوریەکی زۆری تێدایە بەڵام چەوریەک کە زۆر تەندروستە و بۆ دڵ زۆر باشە .
ڕێژەی چەوری لە خوێندا کەمدەکاتەوە و ڕێگری دەکات لە ڕودانی جەڵدەی دڵ و جەڵدەی مێشک.
کێشی لەش ڕێکدەخات.
گوێز سەرچاوەیەکی باشی (کۆپەر)ە کە بۆ پتەوی ئێسک زۆر بەسودە.
سەرچاوەیەکی باشە بۆ دژە ئۆکسێنەری بەهێز و
دەگمەن.
توێژینەوەیەک دەریخستووە کە خواردنی بەردەوامی گوێز گەشەی شێرپەنجەی پڕۆستات کەمدەکاتەوە بە ڕێژەی ٪۳٠ بۆ ٪٤٠، وە بەپێی توێژینەوەیەکی تر کە لەسەر مشک کراوە، خواردنی دوو مشت گوێز ڕۆژانە، مەترسی شێرپەنجەی
مەمک کەمدەکاتەوە بە ڕێژەی ٪٥٠ .
یەکێک لە سودە نەناسراوەکانی گوێز بریتیە لە کاریگەریە باشەکەی لەسەر دروستبونی تۆو، ئەو پیاوانەی ڕۆژانە گوێز دەخۆن سپێرمەکانیان کوالیتیەکی بەرز و شێوەو و جوڵەیکی باشتریان هەیە .
گوێز ژمارەیەک ماددەی تێدایە کە دەمارەخانەکانی مێشک دەپارێزن لەوانە(ڤیتامین E، فۆلەیت، میلاتۆنین، ئۆمێگاـ۳، دژە ئۆکسێنەرەکان).
گوێز زۆر بەسودە بۆ ئەوکەسانی توشی نەخۆشی
شەکرە جۆری ٢ بوون.
بە پێی توێژینەوەیەک لە
دا(American Journal of Clinical Nutrition) بەکارهێنانی گوێز بە بەردەوامی دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی مەترسی نەشتەرگەری لابردنی زراو
ئەم هەواڵە 463جار خوێندراوەتەوە |