ZNA- هەولیر
تۆڕی بۆڕیی گازی سەرانسەریی ئێران لە چەند ناوچەیەکی ئەم وڵاتە تەقییەوە و بەرپرسانیش وەک کاری تیرۆریستی باسی دەکەن.
تۆڕی بۆڕیی گازی ئێران لە پارێزگاکانی "فارس"، "چهارمەحال و بەختیاری" و "ئیسفەهان" تەقێنرایەوە و دەنگی تەقینەوەکان خەلکی تووشی دڵەڕاوكێ کرد.
ئیسماعیل قزلسوفلا، جێگری سیاسی، ئەمنیی پارێزگاری فارس دەڵێت، تەقینەوەکان لە کاتژمێر ١ و ٣٥ خولەکی بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە، ڕوویان داوە و زیانی گیانییان لێ نەکەوتووەتەوە.
دەشڵێت، بەپێی لێکۆڵێنەوە سەرەتاییەکان هۆکاری تەقینەوەکان تیرۆریستی بووە.
هاوکات جەواد ئەوجی، وەزیری نەوتی ئێران دەڵێت، تەقینەوەکان بەهۆی کردەوەی تیرۆریستی بوون، بەڵام ههتا ئێستا هیچ گرووپێک بەرپرسیارەتیی ئەو تەقینەوانەی نەگرتووەتە ئەستۆ.
ئەم هەواڵە 334جار خوێندراوەتەوە |