ZNA- هەولیر دوای ئەوەی گروپی هاککەری ''ڕاپەڕین تا ڕووخان'' ڕایگەیاند، دەستیان بەسەر 600 سێرڤەری مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێراندا گرتووە، ڕێگە بە پەیامنێران نەدرا بچنە نێو هوڵی پەرلەمان.
هاوکات لەگەڵ کۆبوونەوەی مەجلیس بۆ پێداچوونەوەی پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٤ی ئێران، ئەندامانی مەجیلس بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاساکە لە جێی خۆیان هەڵدەستانە سەر پێ، هەر ئەندامێکیش دەنگی نەدایە لە جێی خۆی دادەنیشت.
لە ڕاگەیاندراوی گرووپە هاککەرەکەدا هاتووە سێرڤەرە سەرەکییەکانی مەجلیس، کۆمیسیۆنەکان، نێوهۆڵی مەجلیس، بانکی مەجلیس، ئۆفیسی سەرۆکایەتی و جێگرەکانی و دەیان سێرڤەری دیکەیان هاک کردووە و دەستیان بە سەدان بەڵگەنامەی نهێنی گەیشتووە و بەرەبەرە بڵاویان دەکەنەوە و وەک یەکەم بەڵگەش لیستی مووچەی ئەندامانی ئەم مەجلیسەیان بڵاو کردەوە.
ئێران لە جیات "پەرلەمان" مەجلیسی هەیە. ئەندامانی مەجلیسی ئێران لە سەر لیستی هیچ حزب و لایەنێکی سیاسی بەربژێر ناکرێن و خوزیارانی ئەندامەتی لەم مەجلیسەدا دوای ئەوەی دەزگایەکی چاودێری بەناوی شۆرای نیگەهبان شیاو بوونیان پەسند دەکات دەتوانن وەک پاڵیوراو بەشداری هەڵبژاردن بن و بەم جۆرە کەسانی سەربەخۆ و ڕەخنەگر لە "پاڵوێنە" (فلتەر)ی شورای نگاهباندا تێناپەڕن و ناتوانن خۆیان بپاڵێون. نانا
ئەم هەواڵە 310جار خوێندراوەتەوە |