ZNA - ههولێر
بەمەبەستی ڕێگریكردن لە ئەگەری كۆبوونەوەی ئاو و كەمكردنەوەی مەترسیی دروستبوونی لافاو لە هەندێك شوێن و شەقامی شاری هەولێر، تیمەكانی شارەوانی و ئاو و ئاوەڕۆ و خزمەتگوزاری، سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەڵمەتێكی فراوانیان بۆ خاوێنكردنەوەی ئاوەڕۆكان بەڕێوەبرد.
لەمیانەی ئەو هەڵمەتەدا كە ژمارەیەكی زۆر لە كارمەند و ئامێری شارەوانی لە شێوەی چەند تیمێكدا بەشداریان تێدا كرد، مەنهۆڵ و چەپەرەكانی ئاو وەرگرتن و ئاوەڕۆی گەڕەك و شەقامە گشتییەكانی شاری هەولێر خاوێنكرانەوە.
ئەم هەواڵە 421جار خوێندراوەتەوە |