ZNA - هەولێر فان دوجاریک، گوتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، 30%ی قوتابخانەکانی غەززە ڕاستەوخۆ بۆردومانکراون، کە یەکسانە بە 162 بینای قوتابخانە، لەکاتێکدا بۆردومانەکەی ئیسرائیل 26 قوتابخانەی بە تەواوی لەناوبردووە.
دوجاریک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کارمەندانی فریاگوزاری مرۆیی لە ناوچەکەدا خەریکی پشکنینن بۆ وێنەی مانگی دەستکردەکان بۆ پێوانەکردنی کاریگەرییەکانی هێرشەکانی ئیسرائیل لەسەر پەروەردە.
جەختی لەوە کردەوە کە "ئەو قوتابخانانەی نزیکەی 175 هەزار خوێندکار تێیدا دەخوێنن و زیاتر لە 6500 مامۆستا کاری تێیدا دەکەن، تووشی بۆردومانی ڕاستەوخۆ بوون"، ئاماژەی بەوەشکرد کە "162 بینای قوتابخانە بۆردومان کراون، کە نزیکەی 30%ی قوتابخانەکانی إەززە پێکدەهێنێت.
راشیگەیاند، "لانی کەم 55%ی قوتابخانەکانی غەززە پێویستیان بە ئاوەدانکردنەوەی تەواو یان نۆژەنکردنەوە دەبێت".
وەزارەتی پەروەردەی فەڵەستین ڕایگەیاند، 286 قوتابخانەی حکومی و 65 قوتابخانەی سەر بە دەزگای فریاگوزاری و کاری پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNRWA) لە کەرتی غەززە بۆردومان کراون.
ئەم هەواڵە 343جار خوێندراوەتەوە |