ZNA - هەولێر بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە، هاککەرەکان ژمارەیەک بەڵگەنامەیان بڵاوکردەوە کە لە هێرشێکی ئەلیکترۆنیدا بەدەستیان هێنابوو، ئەویش تۆڕی ماڵپەڕی پەرلەمانی ئێرانیان کردبووە ئامانج. دەسەڵاتداران پشتڕاستیان کردەوە کە تۆڕی ماڵپەڕی ئێران هاککراوە.
بەپێی میدیا فەرمییەکان، دەسەڵاتداران پێیان وایە ئەو بەڵگەنامانەی هاککەرەکان دەستیان کەوتووە، دوای هاککردنی سێرڤەرەکانی پەرلەمان دەستکاریان کردووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی هاککردنەکە پێش ئەوەی سایتەکان تێکبچن ڕوویداوە.
ئەو گرووپە هاککەرەی سەر بە گرووپی موجاهیدینی خەلق ئۆپۆزسیۆنە و بە ناوی "راپەڕین تا ڕووخاندن"، بەڵگەنامەکانی تایبەت بە داتای ئەندامانی پەرلەمانیان خستە بەردەست کە بریتی بوون لە نوێنەران و ستافی ئیداری و تیمێکی پاراستن.
هەروەها کۆمەڵێک پەیامی ئاڵوگۆڕکراوی لەخۆگرتبوو، کە بە "نهێنی" و "نهێنی سەرەکی" پۆلێنکرابوون، لەنێوان پەرلەمان و بەرپرسانی باڵا، بەتایبەتی لە خزمەتگوزارییە سەربازی و ئەمنییەکان، لەنێویاندا هێزەکانی سپای پاسداران، کە ئامێری هاوتەریبی سوپای ئاساییە.
دەسەڵات بە پووچەڵکردنەوەی بەڵگەنامەیەک کە ئاماژەی بە مووچەی پەرلەمانتاران دەکرد، ڕازی بوو، هیچ لێدوانێکی لەسەر بەڵگەنامەکانی دیکە نەداوە.
ئەم هەواڵە 307جار خوێندراوەتەوە |