ZNA - هەولێر
ئەرمینیا بڵاویه کردەوە لە کاتی ململانێی سەر سنووری هاوبەش لەگەڵ کۆماری ئازەربایجان چوار سەربازی ئەم وڵاتە کوژراون.
ڕۆژی سێشەممە ١٣ شوبات، ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بە پشتبەستن بە وەزارەتی بەرگریی ئەرمینیا بڵاویکردەوە دوو سەربازی ئەم وڵاتە بە تەقەی هێزەکانی کۆماری ئازەربایجان کوژراون.
دوای کاتژمێرێک، ئاژانسی هەواڵی فەرەنسی بە پشتبەستن بە هەمان وەزارەت بڵاویکردەوە، ژمارەی کوژراوان گەیشتووەتە چوار کەس و سەربازێکی ئەرمەنیش بریندار بووە.
لەلایەکی دیکەوە پاسەوانیی سنووریی کۆماری ئازەربایجان ئەم ڕووداوەی بە کردەوەیەکی تۆڵەسەندنەوە لە وەڵامی "هەڵسوکەوتی هەراسانکەرانەی هێزەکانی ئەرمەنینیا" ".
وەزارەتی بەرگری کۆماری ئازەربایجان ڕایگەیاندووە هێزەکانی ئەرمێنیا ڕۆژی دووشەممە سەنگەرەکانیان لە بەشێک لە سنوورەکان تۆپباران کردووە، بەڵام یەریڤان ئەم تۆمەتەی ڕەتکردووەتەوە.
لە سەرەتای دەستپێکردنی دانوستانەکانی ئاشتی نێوان هەردوو وڵاتەوە، گرژی لەسەر سنووری نێوان ئەم دوو وڵاتە کەم بووبووەوە، بەڵام لایەنەکان یەکتر بە ئاستەنگ تۆمەتبار دەکەن.
کۆماری ئازەربایجان لە کۆتایی مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا لە هەڵمەتێکی سەربازی سەرسوڕهێنەردا ناوچەی خۆبەڕێوەبەری ناگۆرنۆ قەرەباخ (قەرەباخی شاخاوی)ی لە ئەرمینیا خستەوە ژێر دەستەڵاتی خۆیەوە.
ئەم هەواڵە 472جار خوێندراوەتەوە |