ZNA - هەولێر
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، کار بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سوریا و تورکیا دەکات. وڵاتانی ڕۆژئاوایی هەوڵ دەدەن مۆسکۆ لە هەموو میکانیزمەکانی چارەسەر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوور بخەنەوە.
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، وڵاتانی ڕۆژئاوا کاردەکەن بۆ ئەوەی ڕووسیا هەوڵی دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەدات و کار بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سوریا و تورکیا دەکەن.
لاڤرۆڤ ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو کارەسات دەڕوات و دەبوو زووتر شەڕی فەلەستین و ئیسرائیل ڕابگیرێت، بەڵام ئەمریکا لە ئەنجومەنی ئاسایش دەنگی بە ئاگربەست نەدا.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا هەروەها ڕایگەیاند ئەنجامەکانی شەڕی غەززە بۆ سووریا و عێراق و دەریای سووریش تەشەنەی کردووە.
ئەم هەواڵە 340جار خوێندراوەتەوە |