ZNA- هەولێر میدیا فەڵەستینییەکان ئەمڕۆ سێشەممە ڕایانگەیاند، 18 ئەندامی بنەماڵەی "دەروێش" لە ئەنجامی بۆردومانی ماڵەکەیان لە کەمپی 2، لە نوسیرات لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە کوژراون.
ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانی بەرگری شارستانی بەردەوامن لە دەرهێنانی قوربانییەکان لە ژێر داروپەردووی ماڵی خێزانی دەروێش.
هاوکات تۆپخانەکانی ئیسرائیل بۆردومانی ناوچەکانی ڕۆژئاوای شاری خان یونسیان لە باشووری کەرتی غەززە چڕتر کردووەتەوە.
پچڕانی تەواوەتی کارەبای کۆمەڵگەی پزیشکی ناسر لە خان یونس بووە هۆی گیانلەدەستدانی منداڵێک کە پێشتر لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا بریندار بوو.
لە شاری ڕەفەح، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل ماڵێکیان لە شەقامی عەونی زایر لە پارێزگای ڕەفەح کردە ئامانج، بەبێ ئەوەی تا ئێستا وردەکاری زیاتر بڵاوبکرێتەوە.
ئەم هەواڵە 424جار خوێندراوەتەوە |