ZNA_ هەولێر بەڕێزان لە یهكێتیی نووسهرانی كورد
سڵاوی گەرم
بەبۆنەی (٥٤)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نووسەرانی کورد گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی هێژا و تەواوی ئەندامانی ئازیز و نووسەر و ئەدیبانی کوردستان دەکەین، ئاواتەخوازین وەک ھەمیشە بەوپەڕیی دڵسۆزییەوە لە خزمەت وشەی ڕەسەنی کوردیدا بن.
یەکێتیی نووسەرانی کورد لە ساتی دامەزراندییەوە تا ئێستێ وەک ڕێکخراوێکی تێکۆشەر و بەهەڵوێست هەردەم لەگەڵ هێڵی شۆڕش و بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کوردستان و لە خزمەت ئەدەبیاتی کوردیدا بووە و، لەو پێناوەشدا پۆلێک شەهیدی نەزری نیشتمان کردووە، کە لەم یادە پڕمانایەدا بە نەوازشەوە یادیان دەکەینەوە و، لە ئاست بەرهەمی تێکڕای نووسەرانی کوردیشدا ڕێز دەنوێنین.
پیرۆز بێت (٥٤) ساڵەی تەمەنی پڕ لە بەرهەمی یەکێتیی نووسەرانی کورد و، ھیواخوازین ھەر سەرکەتووبن..
بهشی ڕۆشنبیری و ڕاگهیاندی پارتی دیموكراتی كوردستان
١٠ـی شوباتی٢٠٢٤
ئەم هەواڵە 487جار خوێندراوەتەوە |