ZNA- هەولێر
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند، کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی بانە لە مەودای نزیکەوە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە کرایە ئامانج و کوژرا.
کۆڵبەرەکە ناوی سەیوان سەحیحی و تەمەنی ٢٠ ساڵە و لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری سارداوی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراوە و تەرمەکەی لە نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی شاری بانە ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە.
ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەش داوە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤وە لانی کەم ٢٢ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و ١١٦ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.
ئەم هەواڵە 433جار خوێندراوەتەوە |