ZNA- هەولێر
خاڵی ژینا ئەمینی لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە بە ٥ ساڵ و ٤ مانگ و ١٧ ڕۆژ زیندانی و چەند سزایەکی دیکە سزا درا.
سزاکانی دیکەی سەفا عائیلی، تەمەن ٣٠ ساڵ، بریتین لە قەدەغەکردنی چوونە دەرەوە لە ئێران و نووسین سەبارەت بەو هێزە حکومییانەی کە لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی ئێراندا کوژراون.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی کردەوە، سەفا عائیلی لە ڕۆژانی نزیک لە ساڵیادی کوژرانی ژینا ئەمینی لە شاری سەقز لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو و لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی شاری سەقزەوە بە تۆمەتەکانی بەشداریکردن لە پێکهێنانی باند و گرووپ دژ بە ئاسایشی نیشتمانی و بانگەشە دژی حکومەت و بێڕێزیکردن بە ڕێبەری ئێران سزاکانی بەسەر سەپێنراوە.
ئەم هەواڵە 418جار خوێندراوەتەوە |