ZNA- هەولێر
فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ بەشی فارسیی کەناڵی بیبیسی دەڵێت، ئێران و گرووپە چەکدارەکانی عێراق ئەو پەیامەی ئەمریکایان پێ گەیشتووە، لە ئەگەری درێژەدان بە هێرشەکانیان بۆ سەر هێزەکانی ئەو وڵاتە، عێراق دەکەوێتە شەڕەوە.
فوئاد حسێن دەڵێت، گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران زۆر زیادی کردووە، بەڵام نابێت کێشەکانی خۆیان بێننە ناو خاکی عێراقەوە، چونکە لەو شەڕەی ئەواندا خەریکە عێراق دەسووتێت.
وەزیری دەرەوەی عێراق جەخت لەمە دەکاتەوە: لەوەش دەکاتەوە، دەبێ هەموو هێزە دەرەکییەکان خاکی عێراق بەجێ بێڵن، چ ئەوانەی خۆمان بانگهێشتمان کردوون، وەکوو هێزەکانی ئەمریکا، کە ئەوە لە ڕێگەی دانوستانەوە چارەسەری دەکەین، چ ئەوانەش کە بانگهێشت نەکراون، هیوادارین ئەوانیش لە ڕێگەی دیالۆگەوە وڵاتەکەمان بەجێ بێڵن.
ئەم هەواڵە 436جار خوێندراوەتەوە |