ZNA- هەولێر
باڵیۆزی ئێران لە سووریا دەڵێت تاران سەرکردەکانی سوپای پاسدارانی لە سووریا نەکشاندووتەوە و ئەم سەرکردانە بەردەوام لە سووریا دەمێننەوە.
حسێن ئەکبەری باڵیۆزی ئێران لە دیمەشق بە رۆژنامەی "وەتەن"ی سوریای گوت ئەو هەواڵانەی سەبارەت به دزەکردنی زانیاریی لە نێو سوپای پاسدارانەوە بۆ ئیسرائیلییان درۆون.
ئەو دەڵێت تەکنۆلۆژیای ئێستا پێویستی بەوە نیە زانیاری لە لایەنێکەوە بۆ لایەنێکی دیکە دزە بکات.
باڵێۆزی ئێران لە سووریا دەڵیت، ئەوان لە سەر داوای حکومەتی سووریا لەم وڵاتەن و لەبەر ئەمە لە سووریا ناکشێنەوە.
ئەم هەواڵە 478جار خوێندراوەتەوە |