English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سۆران… ماڵێک بەهۆی غازەوە سوتا
2024-02-12 [05:15 AM]

ZNA-هەولێر


وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ئێدارەی سەربەخۆی سۆران رایگەیاند، کە ئاگادار کراینەوه کەوا  ماڵێک لە گەڕکی 26ی گوڵان لە سنووری ناحیەی دیانا ئاگری گرتوە، دوای ئاگادار کردنەوە تیمی ئاگر کوژێنەوەی بنكەی بەرگری شارستانی سۆران گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە، توانیان ئاگرەکە بکوژێننەوە.

رائد رەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ئێدارەی سەربەخۆی سۆران، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئەمڕۆ دوو شەممە، ئاگادار کراینەوه کەوا  ماڵێک لە گەڕکی 26ی گوڵان لە سنووری ناحیەی دیانا ئاگری گرتوە، دوای ئاگادار کردنەوە تیمی ئاگر کوژێنەوەی بنكەی بەرگری شارستانی سۆران گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە، توانیان ئاگرەکە بکوژێننەوە زیانەکانی کەمتر بکەنەوە .

ھەروەھا رائد رەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ئێدارەی سەربەخۆی سۆران ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە بەپێی ڕاپۆرتی تیمی ئاگر کوژێنەوە، ڕووداوی ئاگر کەوتنەوەکە بەهۆی سۆندەی غازەوە بووە، جیا لە زیانی ماددی هیچ زیانی گیانی بەدواوە نەبوو.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 373جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad