English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دكتۆره‌ نه‌هله‌ : تا ھەمواری یاسای بوودجە ناردنی پارە بەردەوام دەبێت
2024-02-12 [03:35 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی عێراق پێی وایە، ئەو لێدوانانەی لەلایەن ھەندێ پەرلەمانتارەوە دەدرێن گوایە چیتر پارە لە بەغداوە ڕەوانەی ھەرێمی کوردستان ناکرێت ھیچ بنەمایەکی بۆ نییە و دەشڵێ، تا ھەموارکردنەویە یاسایی بوودجە مانگانە ٦١٨ ملیار دینار ڕەوانەی ھەرێم دەکرێت بۆ دابەشکردنی مووچە.

 

 د. نەھلە ئەفەندی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی، بەماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ناردنی پشکی ھەرێمی کوردستان لە بوودجەی عێراق خێرو منەت نیە، بەڵکو مافێکی یاسایی و دەستووری خەڵکی ھەرێمی کوردستانە، ئەرکی حکوومەتی فیدڕاڵە مانگانە مووچە و شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی ھەرێم ڕەوانە بکات، پێویستە ناردنی ٦١٨ ملیار دینارەکە بەردەوام بێت ھەتا یاسایی بوودجەی گشتی عێراق ھەموار دەکرێتەوە، چونکە ھەردوو حکوومەت لەسەر ناردنی پارەکە رێککەوتوون".

 

پەرلەمانتارەکەی پارتی دەشڵێت: "ھیچ پەرلەمانتارێک بۆی نیە قسە لەسەر رێگریەکانی ناردنی پارە لە بەغداوە بکات بۆ ھەرێمی کوردستان، ھاووڵاتیان و فەرمانبەرانی ھەرێم دڵنیا دەکەیەوە تا ھەموارکردنەوەی یاسایی بوودجە مانگانە پارە لە بەغداوە ڕەوانەی ھەرێمی کوردستان دەکرێت بە مەبەستی دابەشکردنی مووچە".

 

د. نەھلە ئەفەندی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: "حکوومەتی ھەرێم و پەرلەمانتارانی کورد بەردەوامن لەسەر زامنکردنی مافە داراییەکانی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان و بڕیارە بەپێی رێککەوتنی ھەردوو حکوومەت پرسی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم لەکاتی ھەموارکردنی یاسایی بوودجە بەشێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر بکرێت، ئەو لێدوانانەی لەلایەن ھەندێ پەرلەمانتارەوە دەدرێن گوایە رێگر دەبن لەبەردەم ناردنی پارە بۆ فەرمانبەرانی ھەرێم ھیچ بنەمایەکی بۆ نیە".

 

قائید میرۆ





ئەم هەواڵە 502جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad