ZNA - هەولێر لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی 24ی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە میوانداری گرانادای کرد.
لە ئەنجامدا یاریەکەش بە یەکسانی و بە سێ گۆڵ بۆ هەردوولا کۆتاییهات.
لە تایمی یەکەم و لە سەرەتای یارییەکە لە خولەکی 13دا یاریزان لامین یامال گۆڵی یەکەمی بەرشەلۆنەی تۆمارکرد، پێش کۆتایی هاتنی تایمەکە و لە خولەکی 43 سانچێز گۆڵی یەکسانی بۆ گرانادا تۆمارکرد و ئەو تایمەش بە یەکسان بوون کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم کەرنەڤاڵی گۆڵکردن دەستیپێکرد و لە خولەکی 60 پێلیستری گۆڵی دووەمی گرانادای تۆمارکرد، زۆری نەخەیاند و تەنیا سێ خولەکی خایاند و دوای ئەوە لیڤاندۆڤسکی گۆڵی یەکسانی بۆ بەرشەلۆنەی تۆمارکردەوە،
پاش ئەوەش لە خولەکی 66 ئیگناسی میکوێل گۆڵی پێشکەوتنی بۆ گرانادی تۆمارکرد، لامین یامال لە خولەکی 80 دووبارە گەیشتەوە سەر گۆڵی گرانادا و گۆڵی سێیەم و یەکسانی تۆمارکرد.
بەم ئەنجامە، بەرشەلۆنە بووە خاوەن 55 خاڵ و لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی جێگیر بوو، گراناداش 13 خاڵی هەیە و لە پلەی 19یەم دێت.
ئەم هەواڵە 406جار خوێندراوەتەوە |