ZNA - هەولێر ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، هێرزی هالیڤی، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل بڕیاریدا یەکێک لە گەورەترین فیرقە ئاساییەکانی ناو سوپا لە کەرتی غەززەوە بگوازرێتەوە بۆ سنووری لوبنان و لەوێ جێگیر بکرێت.
ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل بڕیاریدا یەکێک لە گەورەترین فیرقە ئاساییەکانی ناو سوپا بنێرێتە سنووری لوبنان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دیدگای هالیڤی ئەوەیە کە شەڕی ئاڵۆز لە چەند بەرەیەکدا پێویستی بەو جۆرە بڕیارانە هەیە.
ڕادیۆکە لەسەر ئەو بڕیارە، لە زاری گوتەبێژی سوپای ئیسرائیلەوە ڕایگەیاندووە، سوپای ئیسرائیل لە شەڕی غەززە پێشکەوتن بەدەستدەهێنێت، بەپێی ئەو پلانەی جەنگ کە لە ئاستی سیاسی پەسەندی کردووە، هەروەها دابەشکردنی هێزی شەڕکەر لە هەموو گۆڕەپانەکاندا بەگوێرەی پلان و پێداویستییەکانی کارکردن لە کەرتە جیاوازەکاندا.
جەختیشی کردەوە، هەموو یەکەکانی ئیسرائیل ئامادەن بۆ شەڕ لە غەززە، ئەرکانی گشتیش دیراسەی پێداویستییەکان دەکات و بڕیاری لەسەر دەدات.
ئەم هەواڵە 439جار خوێندراوەتەوە |